وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبه‌ی به ئۆتۆمبیلێـكی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له پایته‌ختی لوبناندا ته‌قیوه‌ته‌وه 4 كه‌سی كوشـتووه و 16 ی دیكه‌شی برینداركردووه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت بۆمبه‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تێـكشـكاندووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هیچ دیبلۆماتێـكی ئه‌مریكایی تیادا نه‌بووه. ده‌شڵێت شۆفێره لوبنانیـیه‌كه‌ی به سوكی بریندار بووه.
مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی ئه‌مریكایی‌یه‌ك له نێو برینداره‌كاندایه و له ناو ئه‌و ئۆتۆمبیله‌شـدا نه‌بووه.
هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
وێنه‌كانی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن نیشـانی ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل زیانیان پـێـگه‌یشتووه له شه‌قامێـكی ناوچه‌ی ئه‌لدۆره‌ی زۆرینه كرسـتیان و هه‌روه‌ها دوكه‌ڵی ڕه‌ش ئاسـمانی به‌یرووتی گرتبوو.
شـایانی باسه له‌م سـاڵانه‌ی دوایی زنجیره‌یه‌ك ته‌قیننه‌وه ژماره‌یه‌ك سـیاسه‌تمه‌داری ناوداری لوبنانی دژ به سوریای كردۆته ئامانج. سوریاش نكوڵی ده‌كات له‌وه‌ی ده‌ستی له‌و هێرشـانه‌دا هه‌بێت.