سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێـكخراوی ئۆپـیـك كرد كه نه‌وتی زیاتر بخه‌نه ناو بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه له پـێـناو
كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رزی سـووته‌مه‌نی.
به‌ڕێز بوش له وه‌ڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه نرخی به‌رزی سـووته‌مه‌نی زیان به گڕیاری ئه‌مریكی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌نگه بـبێت به هۆی دابه‌زینی ئابوری ئه‌مریكاوه.
سه‌رۆك بوش گوتیشی بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی خولی دووهه‌می وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵای سـعودیـیه‌دا مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت بكه‌ن. هه‌ردوو سه‌ركرده بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له كێـڵـگه‌ی ئه‌لجه‌نادریـیه‌ی شـاهنشـایه‌تی سـعودیـیه له نزیـك ڕیاضی پایته‌خته‌وه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری نه‌وتی سـعودی عه‌لی ئه‌لنوعه‌یمی ڕایگه‌یاند كه سـعودیـیه به مه‌رجێـك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی بازاڕ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گونجاوبێت.