نزیكه‌ی ده لایه‌نی ناو په‌رله‌مانی عێراق، كه یه‌كێـكیان لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاویـیه، له ژێر ناوی پـرۆژه‌ی له یه‌ك تێـگه‌یشتنی نیشتیمانی یه‌كیان گرتووه.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ڕاسته ده لایه‌نن، به‌ڵام لایه‌نی تیادایه له دوو كه‌س پـێـكهاتووه وه‌كو ڕیسـالیون و تیاشـیاندایه هه‌شت كه‌سن، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مانه هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌ڵوێسـتیان تا ڕاده‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌كانی كورد و كوردسـتان و تانه‌ت له‌سه‌ر ده‌سـتور و فیدڕاڵیش باش نه‌بووه. پاشـان دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت پـێویسـته سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی كوردسـتان هه‌ڵوێسـتی هه‌بێت، بۆ نمونه گروپی ئه‌یاد عه‌لاوی كه ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كیـیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بووه و زۆربه‌ی جموجۆڵه‌كان ئه‌وان كردوویانه و به ناوی لیسـتی ئه‌لعێراقیشه‌وه ئیمزایان كردووه ده‌بینین ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌كو كه‌سـێـك كه ده‌چێته كوردسـتان سه‌رۆكه‌كانی ئێمه وه‌كو سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت پـێشـوازی لێده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌لعێراقیه‌دا نه‌كه‌ن تا ئه‌و جموجۆڵانه‌ی نه‌وه‌سـتێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:51 خوله‌كه.