چوار چه‌كداری گومانباری تاڵیبان كه بۆمبیان له‌خۆیان به‌سـتبوو و كلاشـینكۆفیان هه‌ڵـگرتبوو ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشـیان كردۆته سه‌ر ئوتێـلێـكی پله یه‌ك له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان و له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژراون.
ده‌مڕاستێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان گوتی ئه‌مریكایی‌یه‌ك و ڕۆژنامه‌وانێـكی نه‌روێژی له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێـكی ئوتێـله‌كه له نێو كوژراوه‌كاندان. هه‌روه‌ها 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌مڕاسـته‌كه گوتیشی یه‌ك له هێرشـبه‌ره‌كان خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه نارنجۆكیان هه‌ڵـداوه و ته‌قه‌یان كردووه. به‌پـێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش هێرشـبه‌رێـكی تریان به گولـله‌ی پاسه‌وانانی ئوتێـله‌كه كوژراوه، به‌ڵام چاره‌نووسی دوو هێرشـبه‌ره‌كه‌ی تر ئاشـكرا نیـیه.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئوتێـلی سـێرێـنای پـێـنج ئه‌ستێره ڕاگه‌یاندووه كه له كاتێـكدا بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ یۆناس جار شـتۆر له‌وێ خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئاماده ده‌كرد. ئه‌و بێ زیان له ڕووداوه‌كه ڕزگاری بوو و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی پارێزراو براوه.