سه‌رۆك بوش گه‌یشـتۆته عه‌ره‌بستانی سـعودی به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن ده‌ڵێت به‌ڕێز بوش له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پـشتیوانی سعودیـیه‌كاندایه بۆ پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵوێسـتی توندی به‌رامبه‌ر به ئێران.
هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز درێـژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی پاوڵا ۆڵفسنی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به ڕێوڕه‌سـمێـكی له‌شـكری شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی پـێشـوازی له سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
له‌و ده‌مه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رۆك بوش له فڕۆكه‌خانه‌ی ڕیاضی پایته‌خت نیشته‌وه شـا عه‌بدوڵڵای سعودی بۆ پـێشـوازیكردنی له سه‌رۆك بوش له‌وێ چاوه‌ڕوانی ده‌كرد. هه‌ردوو ڕابه‌ر هیچ لێـدوانێـكیان نه‌دا، به‌ڵام له میانه‌ی گشـته دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش هه‌ردوو ڕابه‌ر مه‌سه‌له‌ی زۆر هه‌ن كه پـێـكه‌وه دوو قۆڵی باسی لێـوه ده‌كه‌ن.
پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش شـا عه‌بدوڵـڵای سـعودی ئاگاداربكاته‌وه له‌و وتووێـژانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی كه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی ئه‌نجامی دابوون. هاوكات سه‌رۆك بوش ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه ئه‌و ده‌یه‌وێت له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر پـێویستی بۆ ئازادی زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتووێـژ بكات.
شـانشینی سـعودی هاوپه‌یمانێـكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیشه له هه‌رێمه‌كه‌دا، هه‌ر بۆیه به ڕێـكـكه‌وت نه‌بوو له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆك بوش له ڕیاض نیشـته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به فه‌رمی نیازی خۆی به كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند كه به‌شی یه‌كه‌م له كۆی به‌های 20 ملیار دۆلار فرۆشتنی چه‌ك بۆ سعودی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌م سه‌ودای چه‌كه به‌شـێـكه له هه‌وڵی كۆشـكی سـپـی بۆ به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانانی سوننه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ئێرانی شـیعه ئاینزا بـبێته زلهێزێـك له هه‌رێمه‌كه‌دا.
له میانه‌ی وته‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووی له ئه‌بو ظه‌بی سه‌رۆك بوش ئێرانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئارامی و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پـێشـچوون ناوزه‌دكرد، هاوكات داوای له وڵاتانی دیكه‌ش كرد له گوشـارخستنه سه‌ر ئێران هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش پـیشـان بده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو هه‌وڵی دا له كاتی نیوه‌ڕۆخوانێـكیدا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی خۆجێی له بیابانه‌كه‌دا دۆستایه‌تیـیان له‌گه‌ڵدا بـبه‌ستێت. سه‌رۆك بوش سه‌ردانی شوێنی باوباپـیرانی حاكمی دوبه‌یشی كرد.
كۆمه‌ڵێـك له كچانی نه‌وجه‌وان به به‌رگی ئاڵواڵا به ده‌ستی له خه‌نه‌گیراو پـێشـوازیان له سه‌رۆك بوش له نێو خانووبه‌ره‌یه‌كی حه‌وانه‌وه‌دا كرد كه به گوێره‌ی دابونه‌ریتی كه‌نداوی بنیادنرابوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ئاماده‌ی نیوه‌ڕۆخوانێـك له خوێندنگه‌ی حكومه‌تی دوبه‌ی بوو و هاوكات به‌شـداری له مێزگردێـك كرد كه تیایدا ڕابه‌رانی لاوی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌كه ئاماده‌ی بوون و سه‌رۆك بوش له‌وێش گوتی:
" من وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانتان ده‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها منیش ده‌مه‌وێت ئێوه هه‌ندێـك له باره‌ی ئه‌مریكاوه تێـبگه‌ن كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئێمه ڕێـز له ئێوه ده‌گرین، ڕێز له ئاینه‌كه‌تان ده‌گرین و هه‌روه‌ها ئێمه له پـێناو ئازادی و ئاشتیدا ده‌مانه‌وێت پـێـكه‌وه كاربكه‌ین."
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی لاودا له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزدا سـازیدا و كه یه‌كێـكه له سیما جوانه‌كانی دوبه‌ی و یه‌كێـكه له بنكه بازرگانیـیه‌كانیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌و باڵه‌خانه بازرگانیـیه و ڕاگه‌یاندنی به ڕۆژی پـشـوو هه‌ر بۆیه ئاڵوگۆڕی بازرگانی كه‌م تیادا ئه‌نجام درا و جاده و پـرده سه‌ره‌كیـیه‌كانیش هاتوچۆیان پـیادا قه‌ده‌غه‌كرا.