به مه‌به‌سـتی به‌ده‌ستهێنانی پـشتگیری بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتین و هه‌روه‌ها له پـێناو هه‌وڵه‌كانی سـنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌ردانی شـانشـینی سـعودی ده‌كات.
سه‌رۆك بوش گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخان ده‌كات بۆ داواكردنی له هاوپه‌یمانانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی تاوه‌كو پـشـتگیری دیبلۆماتی و دارایی بۆ ڕابه‌رانی فه‌له‌سـتینی دابین بكه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌شـداری له دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش له وته‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌یدا له ئه‌بو ظه‌بی هانی وڵاتانی كه‌نداویشی دا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له دژی ئێران په‌یوه‌ندی به واشـنتن بكه‌ن. ئێران ئه‌و وڵاته‌یه كه سه‌رۆك بوش به وڵاتی سه‌ره‌كی پـشـتگیریكار له تێرۆری ناوزه‌د ده‌كات.
وێڕای نیگه‌رانیـیه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی وڵاتی ئێرانی شـیعه ئاینزا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وڵاتانی سـوننه‌ی كه‌نداو په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا درێژه‌ی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شـانشینی سعودی له مانگی ڕابردوودا سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی بانگهێشتی سعودیـیه كرد تاوه‌كو به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی حه‌جدا بكات، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی داوه له گرنگی و بایه‌خی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی بۆ سـعودی كه‌م بكاته‌وه. سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی شـانشینی سعودی بكات ناوبراو سه‌ردانێـكی كورت خایه‌نی دوبه‌ی ده‌كات.