حكومه‌تی ئێران واشـنتنی به به‌كارهێنانی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ وروژاندنی هه‌ستی دژه ئێران له هه‌رێمه‌كه‌دا تاوانباركرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریكایی زۆر ڕه‌وی ده‌كه‌ن له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی كه‌نداوی فارسی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بارێـكی نه‌گه‌تیڤانه ئێران وێنابكرێت.
واشنتن ده‌ڵێت له 6 ی مانگی یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له به‌له‌می ئێرانی له ته‌نگاوی هورموز به‌ره‌نگاری كه‌شتیـیه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ئێران نكوڵیـكرد له‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان ڕووبه‌ڕووی كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووبنه‌وه و داوایكرد ئه‌مه‌ریكا داوای لێـبوردن بكات به‌هۆی باسـكردنی ئه‌و ڕووداوه به‌و شـێوه‌یه.
ئه‌دمیراڵ كێڤن كۆسگریف كۆمانداری هێزی پـێـنجهه‌مینی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك بوشی ڕاگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌حرێن كه ڕووداوه‌كه زۆر به ڕژدی لێی ده‌ڕوانرێت.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ڕاوه‌سـتاندنه‌كه‌ی بۆ ئیسـرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش گوتی گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه بكاته سه‌ر كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامێـكی ڕاسـته‌قینه ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها واشـنتن و تاران شـریتێـكی ڤیدیۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه كه پـشـتیوانی قسه‌كانیان ده‌كات.