له كۆتایی ئه‌ڵقه‌ی پـێشووی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی كوردیدا ڕۆژنامه‌نووس چیمه‌ن سـاڵح یه‌كێـك له‌و گله‌یی‌یانه‌ی كردی له نێو بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا نه‌بوونی یاسایه‌كی
بابه‌تیـیانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی بوو له هه‌رێمی كوردستان. له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردستان به‌رنووسی یاسایه‌كیان دا به په‌رله‌مانی كوردسـتان و له‌وێ په‌سه‌ندكرا و ئه‌و په‌سه‌ندكردنه‌ش هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له نێو ڕۆژنامه‌واناندا نایه‌وه و دواتریش ئه‌و به‌رنووسه له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه نێردرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌سـتی چاكسـازی تێداكردن، ئه‌وجا مۆركردنی و بوونی به یاسا.
ڕۆژنامه‌نووس چیمه‌ن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و پـێوانانه‌ی پـێشتر كه هه‌بوون و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژنامه‌واناندا نه‌بوون كرا به‌و به‌رنووسی یاسایه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:14 خوله‌كه.