سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی هه‌شت ڕۆژه و مێژووی بۆ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپـێـكرد.
سه‌رۆك بوش له‌و باوه‌ڕه‌دایه ڕێـكـكه‌وتن نێوان ئیسـرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌كرێت بێـته دی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و سـاڵێـكی دیكه كۆشـكی سـپـی به‌جێبهێـڵـێت. سه‌رۆك بوش دانیشی به له‌به‌ر دانه‌واندنی به ئازاربوون بۆ هه‌ردوولا هێناوه.
بێـجگه له پـرۆسه‌ی ئاشتی یه‌كێـك له ئامانجه‌كانی دیاركراوی سه‌رۆك بوش له‌م سه‌فه‌ره كۆكردنه‌وه‌ی پـشتیوانی و پـێـكهێنانی یه‌ك ده‌نگی بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له هه‌رێمه‌كه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك هه‌وڵ ده‌دات پـشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ عێراق به‌ده‌سـتبهێنێت تاعێراقیـیه‌كان بتوانن درێژه به پـرۆسه‌ی دیموكراسی سـاوای وڵاتیان بده‌ن.
سه‌فه‌ری سه‌رۆك بوش بۆ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوو و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر جه‌بار قادر، مامۆستا له زانكۆی كۆیه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری، شـیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی بنكه له سـوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 41 خوله‌كه.