بۆ دوانزه‌یه‌مین جاره له لوبنان ده‌نگدانی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه دواده‌خرێت، وێڕای هه‌وڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌ناعه‌ت پـێـكردنی ڕێبه‌رانی
ڕكابه‌ری سـیاسی لوبنان تا قایل بن به پـلانێـكی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به قه‌یرانی سـیاسی وڵاته‌كه.
ده‌مڕاستێـكی په‌رله‌مانی لوبنان ده‌ڵێت نه‌بیهـ به‌ڕی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانی ئه‌و واده‌یه‌ی دواخسـتووه بۆ ڕۆژی 21 ی یه‌ك كه بڕیاربوو سبه‌ی شه‌ممه ده‌نگدان بكرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕی هات له‌گه‌ڵ عه‌مر موسـا سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌ب كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه وتووێـژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێـتی سه‌ر به ڕۆژئاوا و ئۆپـۆزسـیۆنی سه‌ر به سـوریادا ده‌كات.
ئه‌م پـلانه داوای هه‌ڵـبژاردنی ژه‌نه‌ڕاڵ میشـێـل سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی له‌شـكری لوبنان ده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه و هه‌روه‌هاش بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشتیمانی.