یاسادانه‌رانی ژاپـۆن یاسایه‌كیان په‌سه‌ندكردووه كه جارێـكی تر ڕێـگه به هێزی ده‌ریایی ژاپـۆن ده‌دات پـشتیوانی له هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان
بكه‌ن.
بڕیاره‌كه ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی ژاپـۆنه‌وه په‌سه‌ندكرا كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانێـتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆك وه‌زیر یاسۆ فووكوودا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت. ئه‌م ده‌نگدانه‌ش ده‌نگدانه‌كه‌ی پـێشـووی خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه كه له لایه‌ن ئۆپـۆزسـیۆنه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و له دژی ئه‌م بڕیاره بوون.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز فووكوودا و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆن ئیشـیرۆ ئۆزاوا شـكسـتیان هێنا له گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه. پارته‌كه‌ی ئیشـیرۆ ئۆزاوا ده‌ڵێت پـشتیوانیكردنی لۆجستی له هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌سـتوری ئاشتیخوازانه‌ی ژاپـۆن پـێشـیل ده‌كات.
به‌ڵام به‌ڕێز فووكوودا ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌ركه‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی كارێـكه بۆ پاراستنی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵـگای جیهانی دانراوه.
شـایانی باسه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز فووكوودا مانگی یانزه كۆتایی به‌و ئه‌ركه هێنا به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌ی سه‌ره‌وی په‌رله‌مان له به‌رنووسی بڕیاری درێـژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه كه له ئۆقیانوسی هیندیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.