نوێنه‌ری باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرستۆفه‌ر هێـڵ ده‌ڵێت پـێویسـته كۆریای باكور سه‌رجه‌م به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌تا كۆتایی مانگی دووی داهاتوو بخاته ڕوو بۆ
پاراستنی ڕێـكـكه‌وتنی چه‌كداماڵین.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یجین پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا چینیـیه‌كه‌یدا به‌ڕێز هێـڵ ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی واشـنتۆن چاوه‌ڕوانه پـیۆنگ‌یانگ ڕاگه‌یاندنی ته‌واو و دوروستی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یان بخه‌نه ڕوو. هه‌روه‌ها گوتیشی پـێده‌چێت كۆریای باكور دوودڵبن له زانینی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ چالاكی ڕه‌نگبێت گومانی لای ئه‌مریكا دروست بكات، به‌ڵام باسی ئه‌و چالاكیـیانه‌ی نه‌كرد كه پـیونگیانگ نایه‌وێت ئاشـكرایان بكات.
شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گومانیان هه‌یه كۆریای باكور به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی هه‌بێت بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروسـتـكردنی چه‌كی ناوه‌كی. به‌ڵام پـیۆنگ‌یانگ نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات.
پـێشـووتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له سـیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشور هانی پـیۆنگیانگی دا كه ته‌واوی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانیان پـێش ده‌ستبه‌كاركردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی كۆریای باشور بخه‌نه ڕوو. به‌ڕێز هێـڵ ئه‌مانه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی كۆریای باشور به‌ڕێز لی ڕاگه‌یاند.