له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێت هێرشـێـكی گه‌وره‌ی ئاسـمانی له دژ ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجام دا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كه په‌ناگه ئارامه‌كانی تێرۆریستانی باشوری
به‌غدای تێـكشـكاند.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكایـیدا هات فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كان زیا له 18 هه‌زار كیلۆگرام كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان هاویشته ناوچه‌یه‌كی فراوانی عه‌ره‌ب جبور كه 40 شوێنیان تیایدا كرده ئامانج.
هه‌رچه‌ندێـكه هیچ ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستان تاكو ئێستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌ی به فاتۆم فینـكس ناسراوه و له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له دژ ئه‌لقاعیده و یاخیبووان له عێراق ده‌ستیـپـكردووه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژران و 11 ی تر برینداربوون له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ناوه‌ڕاسـتی به‌غدا.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان له نزیـك خاڵێـكی پـشـكنینی ئاسایش جێـیگرت و زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان پـۆلیس و سه‌رباز بوون.