وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس هۆشـداری به ئێران دا و هانی تارانی دا كه كرداری ئازراندن به گوته‌ی خۆی ڕاگرن، پاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
به‌له‌مه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی‌دا.
خانم ڕایس كرده‌وه‌كه‌ی ئێرانی به مایه‌ی مه‌ترسی و ئازراندن ناوزه‌ندكرد و گوتیشی ئه‌مریكا به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانانی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌كات.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه خانم ڕایس ئێرانی به ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌زن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ناوزه‌ندكرد.
هاوكات بڕیاره دواتر ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك بوش ده‌ست بكه‌ن به گه‌شتێـك بۆ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شـایانی باسه سـوپای ئه‌مریكا و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی به‌نداوی هوررموزی سـتراتیژی كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ریـك بوو چه‌ند به‌له‌مێـكی بچووكی ئێرانی بده‌نه به‌ر ته‌قه پاش ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان كرده‌وه‌ی مه‌ترسـیداریان نواندبوو.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕووداوه‌كه‌ی به ئاسـایی دانا و گوتیشی ڕه‌نگه دۆخه‌كه به هه‌ڵه‌چووندا بێت.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له پـنتاگۆن ئال په‌یسن ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان شـایان ڕه‌شید و كاوه كرمانج و ئه‌حمه‌د بارزانی به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:25 خوله‌كه.