له دوا سـاته‌كانی پـێش هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سـتانی نیو هامشه‌ر پاڵـێوراوانی ئه‌مریكایی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی به گوڕ و تینه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
به‌پـێی دواترین ڕاپـرسی باراك ئۆباما له پـێشـه‌وه‌ی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراته و سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ینیش له پـێشـه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كانه.
جێم مه‌ڵۆن له شـاری نه‌شـوای سـتانی نیو هامشه‌ر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی دوو ده‌نگدانی نوێ ئه‌وه‌یان ده‌رخسـت پاڵـێوراوه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما له سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن ده‌نگی زیاتره هه‌ر بۆیه لایه‌نگرانی باراك ئۆباما ئێسـتا پـشت ئه‌سـتورن.
" سێشه‌ممه خه‌ڵـكی نیو هامشه‌ر ده‌توانن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و بڵێن ئێدی واده‌ی خۆمانه و واده‌ی ئێمه‌یه گۆڕان دروست بكه‌ین كه ئه‌مریكا ئێجگار خواستێـتی."
لایه‌نگرانی خانم هێـله‌ری كلنتن سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی به‌رایی سـێشه‌ممه له دڵه‌ڕاوكێدان، به‌ڵام پاڵـێوراوه‌كه‌یان واته هێـله‌ری به‌ڵێنی داوه درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بدات بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه چی ده‌بێت.
هاوكات هێـله‌ری كلنتن ده‌شـیـیه‌وێت هه‌وڵی به‌ره‌نگاری سه‌ره‌كیترین بانگه‌شه‌ی ئۆباما ڕاوه‌ستێت كه ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌توانێت گۆڕانكاری له واشـنتندا بكات.
" ئه‌گه‌ر ئێمه باس له گۆڕانكاری بكه‌ین با باسی بكه‌ین، باسی ئه‌وه بكه‌ین كه كێ گۆڕانكاری دروستـكرد، با باس له‌وه بكه‌ین كه كێ زیاتر گۆڕانكاری ده‌هێـنـێـته كایه."
له میانه‌ی ململانه‌ی هه‌ڵمه‌تی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له سـتانی ئایاوا باراك ئۆباما شـكستی به هێـله‌ری كلنتن هێنا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له ستانی نیو هامشه‌ر وا ده‌كات ئۆبامای سیناتۆری ئیلینۆیز بـبێته پاڵـێوراوی پـێشـه‌وای دیموكراته‌كان له پـێشـبڕكێی نێوان پاڵـێوراوانی حزبی دیموكرات بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی.
دوای ئه‌وی سـیناتۆری پـێشـوو جۆن ئێدوارد پله‌ی دووهه‌می له سـتانی ئایاوا به‌ده‌سـتهێنا وا ناوبراو ئێسـتا هه‌ڵمه‌تێـكی به‌هێز له سـتانی نیو هامشه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له ده‌نگدانه‌كاندا جۆن ئێدوارد له دوای باراك ئۆباما و خانم كلنتنه‌وه‌یه.
هاوكات له پـێشـبڕكێـی پاڵـێوراوانی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕاپـرسـینه‌كان ئاماژه به‌وه
ده‌ده‌ن سـیناتۆری سـتانی ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كـكه‌ین له‌وانه‌یه له سـتانی نیو هامشه‌ر له پـێشـه‌وه بێت.
له‌و ده‌مه‌ی ده‌نگدانی به‌رایی كه‌متر له 24 كاتژمێری ماوه، سیـناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین دوا ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له سـتانی نیو هامشه‌ر به پـێشـكه‌شـكردنی وتار له شـاری نه‌شوا ده‌ستیپـێـكرد.
" گه‌شـبینم به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته. له‌و بڕوایه‌دام ده‌توانم ڕێبه‌رایه‌تی بكه‌م. پـێموایه هێشـتاش ئه‌مریكا له نیو وڵاتانی جیهاندا هه‌ر پـرشـنگداره. ئینجا دۆسـتانی ئازیزم سێشه‌ممه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه به جیهان ده‌ڵێن سـتانی نیو هامشه‌ر جارێـكی تریش سه‌رۆكی داهاتووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای هه‌ڵـبژارده‌وه."
سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین به بڕێـكی كه‌م له پـێش میت ڕۆمنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ماسه‌چوسـێتس ڕاوه‌سـتاوه.
دوای ئه‌وه‌ی میت ڕۆمنی له سـتانی ئایاوا دووچاری نائومێدی پله دوو بوو ناوبراو به
هیوایه له سـتانی نیو هامشه‌ر پـێشـڕه‌وی به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ڕۆمنی ئه‌وه به ڕاست نازانێت كه گوایه سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له واشـنتن خزمه‌تی كردووه تا بـبێته هۆكارێـكی كاریگه‌ر بۆ گۆڕانكاری.
" واشـنتن له بنچینه‌وه تێـكشـكاوه و یه‌كێـك له‌و هۆكارانه‌ی خۆم بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵـبژاردووه ئه‌وه‌یه له‌و بڕوایه‌دام له ماوه‌ی ژیانی كاركردنم له كه‌رتی تایبه‌تدا و پاشـان كاركردنم وه‌ك خۆبه‌خش و وه‌ك فه‌رمانڕه‌واش ئه‌وه‌یان فێركردووم چۆن گۆڕانكاری بنچینه‌یی بهێنمه كایه."
له لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـاس مایك هه‌كه‌بی له ڕیزبه‌ندی پاڵـێوراواندایه له سـتانی نیو هامشه‌ر له دوای مه‌كـكه‌ین و ڕۆمنیـیه، به‌ڵام هه‌كه‌بی له میانه‌ی پـێشـبڕكێـی پاڵـێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی له ستانی ئایاوا سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد. هه‌روه‌ها مایك هه‌كه‌بی له ڕاپـرسـینه‌كاندا له‌گه‌ڵ فرێد تۆمسـنی سیناتۆری پـێشـووی تـێنسـی و كۆنگرێسـمانی ته‌كسـاس ڕۆن پـۆڵ و ڕودی جولیانی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی شـاری نیویۆرك پـێـكڕا له دواوه‌ن.
پاڵـێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تا دوا ساتی پـێش هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كه‌ی نیو هامشه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن
- Jim Malone