كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پـێنج گه‌می هێزی ده‌ریایی ئێران شه‌ڕیان به سێ كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا له ته‌نگ ئاوی ستراتیژی هورموز فرۆشتبوو.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مریكایی ئاماده‌ی ته‌قه‌كردن بوون پاش ئه‌وه‌ی گه‌می له‌شـكری ئێران ده‌سـتیان له كاری شه‌ڕخوازانه دابوو به خێرا به‌ره‌و كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مریكایی هاتبوون به‌ر له‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه سـندوقیان له ناو ئاو هه‌ویشـتبوون.
كاربه‌ده‌ستانی پـنتاگۆن گوتوشـیانه ئێرانیـیه‌كان شه‌پـۆلێـكی ڕادیۆیی‌یان به‌كارهێنابوو بۆ هۆشـداریدان به كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مریكا كه له پاش چه‌ند ده‌قیقه ده‌یانته‌قـێنـنه‌وه.
كۆشـكی سـپـی ڕووداوه‌كه‌ی به هانده‌رانه ناوهێناوه و هۆشـداری داوه تاران ده‌ست له كاری وا بـپارێزێت كه ده‌بێته مایه‌ی ڕوودانی پـڕ له مه‌ترسی له پاشه ڕۆژ.
ته‌نگه ئاوی هورموز نێوان ئێران و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب ڕێـگایه‌كی سه‌ره‌كی كه‌شتیوانی بۆ نه‌وته. هێزی ده‌ریایی ئێران و ئه‌مریكا پاسه‌وانی لێـده‌كه‌ن.