ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆنی كینیا ڕه‌یلا ئۆدینگا به‌رنامه‌كانی ڕاگرتوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپـیشـاندانی زیاتر له‌م هه‌فته‌یه، ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێـك به بزاوه‌كانی
ناوبژیـكارانه بدرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌و له ڕۆژێـك دێت كه حكومه‌ت ڕایگه‌یاند تا ئێسـتا نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژراون به‌هۆی توندوتیژی دوابه‌دوای هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوو سـازبوون.
به‌ڕێز ئۆدینگا ڕۆژی دووشه‌ممه چاوی به یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فریقا جه‌ندای فرێژه‌ر كه‌وت بۆ تاوتوێـكردی پـرۆسه‌ی وتووێـژان كه یارمه‌تیده‌ربن قه‌یرانی سـیاسی كینیا به كۆتایی بێت.
له هه‌مان ده‌م سه‌رۆكی كینیا موای كیباكی گوتوویه‌تی ئه‌و له 15 ی مانگ كۆبوونه‌وه‌ی نوێ به په‌رله‌مان ده‌كات.
ئۆدینگا كیباكی تاوانبار به دزینی ده‌نگ كردووه. ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆن گوتووشیـیه‌تی هیچ وتووێـژی ڕاسته‌وخۆ ناكات. هه‌رچه‌نده یه‌كشه‌ممه گوتی ئاماده‌ی وتووێـژانه به مه‌رجێـك ناوبژیـكارانی نێونه‌ته‌وه‌یی تێـكه‌ڵاوی پـرۆسه‌كه بن.