هه‌زاره‌ها له پـشـتیوانكه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن ڕێـپـێوانیان سـازكرد له پایته‌ختی گورجسـتان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـانی ده‌دات میخائیل
سـاكه‌شـڤیلی گه‌ڕی دووهه‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌سـتهێنابێته‌وه.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن ئیدعا ده‌كه‌ن ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه فرتوفێـڵی تیادا كرابێت و ده‌شـڵێن هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێـكه‌ی به‌ر له ده‌نگدان ڕه‌وایانه نه‌بووه، هه‌رچه‌ندێـكه چاودێرانی ئه‌وروپی ده‌ڵێن هه‌ڵـبژاردنه‌كان به گوێره‌ی زۆربه‌ی پـێوانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌نجامه ڕه‌سـمیـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر بنه‌مای له سه‌دا هه‌شتی ده‌نگدان نیشـانی ده‌دات به‌ڕێز سـاكه‌شـڤیلی له سه‌دا 56ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابێت. لیڤان گاچێچیلادزه‌ی نزیـكترین ڕكابه‌ری له سه‌دا 23ی ده‌نگه‌كانی بۆ دراوه. هه‌روه‌ها نیشـانی ده‌دات به‌ڕێز سـاكه‌شڤیلی زیاتر له نیوه‌ی كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستبێنێت كه به گوێره‌ی پـێویست ده‌بێت بۆ خۆلادان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنێـكی دیكه.
چاودێرانی ڕێـكخراوه‌كانی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌كه بێ متمانه‌یی له پـرۆسه‌ی سـیاسی نێوان به‌شـداربووان نیشـان ده‌دات.