ڕۆژی شه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری دوكان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان و پارتی دیموكراتی كوردسـتان به سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ری هه‌ردوو پارته‌كه جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سـعود بارزانی كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك خۆی بـمێنێته‌وه، له كاتێـكدا به پـێی ڕێـكـكه‌وتنێـكی پـێشووی نێوان هه‌ردوو پارته‌كه ده‌بووایه له سـاڵی 2008 ئاڵوگۆر به پـۆسـته‌كان بكرایه.
بۆ زانینی ورده‌كاریـیه‌كانی ئه‌م بڕیاره هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار ده‌مڕاستی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان سـازكردووه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ئێسـتای ناوخۆی عێراق و كێشه‌كانی سه‌رسـنوور ئه‌م بڕیاره دراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:34 خوله‌كه.