ڕێبه‌ری ئۆپۆزیسـیۆنی كینیا ڕه‌یلا ئۆدینگا ده‌ڵێت سه‌رۆك موای كیباكی به شـێوه‌یه‌كی ناقانونی له نووسـینگه‌یه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ناكات هه‌تاكو سه‌رۆك ده‌ست له‌كار
نه‌كشـێنێـته‌وه.
به‌ڕێز ئۆدینگا ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێران دا له وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنێـكی به‌ڕێز كیباكی كه گوتی ئاماده‌یه حكومه‌تێـكی نیشتیمانی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزیسـیۆن پـێـكبهێنێت له هه‌وڵێـكدا بۆ كۆتایی هێنان به گێره‌شـێوێنی له وڵاته‌كه‌دا.
به‌ڕێز كیباكی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له نایرۆبی له‌گه‌ڵ جه‌ندایی فرازێری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئه‌فه‌ریكا كۆبۆوه.
زیاتر له 300 كه‌س له توندوتیژیـیه‌كان كوژران كه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه جێـیـگرتووه له‌و وڵاته و له ئاكامی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كان. به‌ڕێز ئۆدینگا به‌ڕێز كیباكی به وه‌رچه‌رخاننی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی 27 ی مانگی دوانزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تاوانباركردووه.