له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی عێراقی گوایه له میانه‌ی جێبه‌جێـكردنی ئه‌ركێـكی له‌شـكری هاوبه‌ش له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌سـتڕێژی له
سه‌ربازانی ئه‌مریكایی كردووه و 2 سه‌ربازی كوشـتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانـنامه له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌مریكایی كه ڕۆژی شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات ڕووداوه‌كه له 26 ی مانگی ڕابردوودا له پارێزگای موسـڵ بووه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و عێراقی سه‌رگه‌رمی دامه‌زراندنی بنكه‌ی چاودێری و شه‌ڕكردن بوون له پارێزگای ناوبراو.
هاوكات به‌یانـنامه‌كه ده‌شڵێت له ئاكامی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازه عێراقیـیه‌كه چه‌ند سه‌ربازێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕی زمانه‌وانیـیه‌كه‌شـیان برینداربوون و لـێـكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌ربازه عێراقیـیه‌كه ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو له شـوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵـهاتبوو، به‌ڵام دواتر سه‌ربازانی عێراقی بۆیان ئاشـكرابووه كه كێ بووه و هه‌ر بۆیه دواتر ده‌ستگیركرا.
هه‌ر له عێراق و له ڕووداوی جیادا، لێـپـرسـراوانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبی نێو جاده له پارێزگای نائارامی دیاله به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 3 ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه و له ده‌می گه‌یشـتنه‌وه‌ی بۆ به‌غدای پایته‌خت و دوای به‌سه‌ربردنی دوو ڕۆژ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ك له له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی پـزیشـكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالیكی به په‌یامنێرانی گوت باری ته‌ندروستی باشه. گوته‌بێژی مالیكی گوتی ناوبراو دووچاری ماندویه‌تی و شه‌كه‌تی بووبوو.