سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاندانی ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و هه‌رێمی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه كه سه‌باره‌ت به
ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی ئاشتی به‌ره‌وپـێشـچوون به‌ده‌ست بهێنن.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی هه‌ینی و له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایتی ئه‌مریكی زمان عه‌ره‌بی ئه‌لحوڕه‌دا ئه‌م تێبینی‌یه‌ی دا. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه پـشتگیری له پـرۆسه‌ی ئاشـتی بكه‌ن، ده‌شـیـیه‌وێت به بیریشـیان بهێنێـته‌وه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به یارمه‌تیدانی پاراستنی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت لوبنان له كاریگه‌ری سـوریا ئازادبێت. سه‌رۆكی سوریاش به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌بێت تێـبگات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌كی باشتری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت له لوبنان بـچێته ده‌ره‌وه و له حه‌شـاردانی حه‌ماس و پـشـتگیریكردنیان ڕابوه‌سـێت، هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ش له ده‌ربازبوونی هێرشـبه‌ره خۆكوژه‌كان بۆ ناو عێراق بگرێت.
سه‌رۆك بوش به‌نیازه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێ بكه‌وێت و سـه‌ردانی ئیسرائیل و كه‌ناری خۆرئاوا و كوێت و به‌حرێن و ئیماراتی عه‌ره‌بی و دوبه‌ی و عه‌ره‌بسـتانی سـعویـیه و میسـر بكات.