ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی گورجسـتان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان گوناهبار كردووه به‌وه‌ی له
هه‌ڵـبژاردنه سه‌رۆكایـه‌تیـیه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌وڵی فێـڵكردن ده‌دات.
ده‌یڤد گامكرێـلیدزه، كه یه‌كێـكه له‌و شه‌ش به‌ربژارانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی میخائیل سـاكه‌شـڤیلی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت ئه‌و ماوه‌ی 45 ڕۆژه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن دانرابوون زۆر كورت بووه، چونكه كاندیده‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی‌یان ئه‌وه‌نده نه‌بووه تا بتوانن خۆیان به ده‌نگده‌ران بناسـێنن و كارنامه سه‌ره‌كیـیه‌كانی خۆیانیان پـێ ڕابگه‌یه‌نن.
كاندیدێـكی تر به ناوی لیڤان گاچێچیلادزه حكومه‌تی گوناهبار كردووه به‌وه‌ی ڕێـگه‌ی له لایه‌نه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن گرتووه سوود له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وه‌ربگرن، گوتیشی به‌ربژاره‌كان نه‌یانتوانیـیوه پـرۆپاگه‌نده‌ی خۆیان بكه‌ن و یان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن ده‌ربكه‌ون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پـیته‌ر فێدینسكی له تبلیسی پایته‌ختی گورجسـتانه‌وه ده‌ڵێت زۆربه‌ی پـۆسـته‌ر و وێنه هه‌ڵـواسـراوه‌كانی شـاره‌كه بانگه‌شه بۆ به‌ڕێز سـاكه‌شـڤیلی ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه موچه‌ی خانه‌نشینان دوو ئه‌وه‌نده لێ بكات و هه‌ره‌ها به‌ڵێـنه‌كانی دیكه‌شی جێبه‌جێ بكات.
سه‌دان چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشـتوونه‌ته گورجسـتان به مه‌به‌ستی چاودێریـكردنی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه.