كاندیده‌كانی پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سـتانی نیو
هامپـشه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی سـازدانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن بۆ هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده كه له نیو هامشـه‌ر ده‌كرێن. پاش ئه‌وه‌ی باراك ئۆبامای دیموكرات و مایك هه‌كه‌بی كۆماری له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كه‌ی ئایاوادا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
زوویه‌كی ڕۆژی هه‌ینی كاندیده‌كان له ئایاواوه گه‌یشتنه نیو هامشـه‌ر-- واته شوێنی یه‌كه‌م تاقیـكردنه‌وه بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مسـاڵی 2008 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
باراك ئۆباما كه له یه‌كه‌مین گه‌ڕی ئه‌ركه‌كه‌یدایه وه‌ك سـیناتۆر به ئاسانی توانی سه‌ركه‌وتن بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له سـیناتۆری پـێشـوو جۆن ئێدواردز و هه‌روه‌ها سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن.
سـیناتۆر ئۆباما به لایه‌نگرانی خۆی گوت له ئایاوا خواسـتیاره وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كبخاته‌وه پاش چه‌ندان سـاڵی دابه‌شـبوون و جیاوازی سـیاسی نێوان دیموكراته‌كان و كۆماریـیه‌كان.
كۆماریـیه‌كانیش مایك هه‌كه‌بی پـشتی به‌سـتووه به پـشـتیوانی به‌هێزی كرسـتیانه‌كان تا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مێت ڕۆمنیدا بهێنێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ئایاوا هاوكارمان جێم فرای له به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی ڤیدیۆیی به زمانی ئینگلیزی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ڤیدیۆیـیه‌ی سه‌ره‌وه بیـبـینن، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.