ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان خستۆته سه‌ر هاتوچۆی ماشـێن له شـاری باقوبه‌ی باكوری به‌غدا، وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی توندوتیژیـیه‌كان كه
هه‌روادێت و په‌ره ده‌سه‌نن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ماشـێن دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك ماشـێن ته‌قاندنه‌وه و هێرشی تر له باقوبه هاتووه كه پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه و بۆته شـوێنێـك بۆ توندوتیژیـیه‌كان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 2 تێرۆریستی كوشتووه و 12 كه‌سیشی ده‌ستگیركردووه له میانه‌ی دوو ئۆپه‌راسـیۆن له ناوه‌ڕاست و باكوری عێراقدا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌شـكردا هاتووه یه‌كێـك له گیراوه‌كان وه‌ك ده‌گوترێت سه‌ركرده‌ی ڕێـكخراوی تێرۆریستی ئه‌نسـار ئه‌لسوننه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه، وه ده‌شڵێت بڕوا وایه یه‌كێـكی تریشـیان په‌یوه‌ندی به به‌شی ڕاگه‌یاندنی ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراقه‌وه هه‌بێت.
هه‌ر ڕۆژی پــێنجشه‌ممه له‌شـكر گوتوشیـیه‌تی له ئاكامی پـێـكدادانێـكی بچوكی چه‌كیدا له پارێزگای دیاله 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و سه‌ربازێـكیش برینداره.
به گشتی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا توندوتیژیـیه‌كان له عێراق كه‌مبوونه‌ته‌وه.