حكومه‌تی چین و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوو كاردانه‌وه‌ی زۆر جیاوازیان سه‌باره‌ت به دواخستنی كۆریای باكور له‌مه‌ڕ به‌ڵێنی خۆی بۆ ئاشـكراكردنی سه‌رجه‌م چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی پـیشـان ده‌ده‌ن.
له لایه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و گومانی له‌وه هه‌یه كه هه‌رگیز كۆریای باكور ڕاپـۆرتێـكی ته‌واو له‌سه‌ر چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی خۆی پـێشـكه‌ش نه‌كات، هاوكات لـێـپـرسـراوانی چینی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان دواخسـتنه‌كه كارێـكی ئاسایی‌یه.
له میانه‌ی وته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران له په‌كین خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی ژیانگ یوو گوتی له‌و ده‌مه‌ی ڕه‌وشی پـێشـڕه‌وی له هه‌ندێ بواری ئاشـكراكردنی چالاكی ناوه‌كی كۆریای باكور سـست بووه هاوكات له بوراه‌كانی تردا خێراتر بووه.