له ئاكامی ته‌قه لێـكردن له پایته‌ختی سودان كاربه‌ده‌ستێـكی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكایی و شـۆفێره سودانیـیه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
حكومه‌تی سودان ده‌ڵێت چه‌كداران ته‌قه‌یان له ماشێنی كاربه‌ده‌سته‌كه كرد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی خه‌رتوم ده‌وروبه‌ری سه‌عات 4 ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌و وڵاته.
حكومه‌ت ده‌شـڵێت كاربه‌ده‌سته‌كه كارمه‌ندی ڕێـكخراوی گه‌شه‌پـێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكیـیه و سه‌ره‌تا به سه‌ختی برینداركرا كه 5 فیشـه‌كی به ده‌ست و شـان و سكی به‌ركه‌وت و له دوایدا به‌هۆی برینه سه‌خته‌كانی گیانی له‌ده‌سـتدا.
سودان كوشتنی شۆفێره سودانیـیه‌كه‌ی 40 سـاڵان ته‌مه‌ن به ناوی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌باسه‌وه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر چه‌نده باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه پـشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه ناوی كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی نه‌هێناوه و جارێ ڕوون نه‌بۆته‌وه كێ به‌رپـرسـیارێتی ئه‌م ڕووداوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و سـا ئایا كاربه‌ده‌سـته‌كه بۆته قوربانی ته‌قه‌یه‌كی ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و یاخود به ڕێـكـكه‌وت.