ته‌نها گیراوێـكی زیندانی گۆنتانامۆ به‌ی كه‌وا بڕیاربوو به تاوانه‌كانی تێرۆریزم گوناهباربكرێت ڕۆژی شه‌ممه له یه‌كێـك له زیندانه‌كانی ئوسترالیا پاش 6 سـاڵ
به‌سه‌ربردنی ئازادكرا.
ده‌یڤد هێـكس هیچ لێـدوانێـكی بۆ په‌یامنێران نه‌دا پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له زیندانی ئادله‌یدی ده‌رچوو، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی په‌یامێـكی كورتی خوێنده‌وه كه تیایدا هێـكس سـوپاسی هاوڕێـیان و پـشتیوانانی ده‌كات كه یارمه‌تیـیان دابوو بۆ ئازادبوونی.
هێـكس له سـاڵی 2001 دا له ئه‌فغانسـتان له ده‌می شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌ستگیركرا و 5 سـاڵی له زیندانی ئه‌مریكا له كیوبا به‌سه‌ربرد. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه سـزای درا له لایه‌ن ئه‌و دادگا تایبه‌تیـیه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بوش دایمه‌زراند بۆ دادگایـكردنی گوناهباره تێرۆریسـته‌كان.
هێـكس له مانگی 5 گه‌ڕایه‌وه بۆ ئوسترالیا ئه‌وه‌ش پاش ڕێـكـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ دادپـرسـانی له‌شـكری ئه‌مریكی كه تیایدا ئه‌و خۆی به تاوانبار زانی بۆ ئه‌وه‌ی پـشتیوانی له تێرۆریست كردووه به دابینكردنی كه‌ره‌سته بۆیان، وه ڕازی بوو به‌وه‌ی باقی سـزاكه‌ی له خاكه‌كه‌ی خۆیدا به‌سه‌ربه‌رێت.