له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زۆر بۆنه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق جه‌ختی ده‌كرده‌وه ده‌بێت به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق له واده‌ی خۆیدا وه‌ك چۆن له ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پـێـكراوه جێبهجێـبكرێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌ك هه‌ر جه‌ختی لێـدهكرایهوه به‌ڵـكو هه‌ندێ جاریش زمانێـكی هه‌ڕه‌شه ئامێزشی بۆ به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیـكبوونهوه له كۆتایی ئه‌مسـاڵی 2007 و به تایبه‌تیش له یه‌ك دوو مانگی ڕابردووه‌وه وه‌ك زۆرێـك له چاودێران و پـســپـۆڕان ئاماژه‌یان پـێـكردووه، ڕاگه‌یاندنی تری جۆراوجۆر ده‌درا كه وه‌ك ده‌ڵێن زه‌مینه خۆشـكردنێـكه تا به خه‌ڵـك و ڕای گشتی بگوترێت جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 دواده‌خرێت. ئه‌و دواخستنه‌ش گه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌ڵـده‌گرێت له‌وانه ئایا ئه‌و دواخستنه به‌شـێـكه له میكانیزمیـیهتی هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێـكردنی، یان ڕه‌خسـاندنی زه‌مینه‌یه‌كی تره بۆ دواخستنێـكی تر و ئه‌وجاش چارهنووسـێـكی دیكه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی كوردی له ئێستادا فشـاری هێنابێت بۆ حكومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا بۆچی ئه‌و فشـاره له ده‌می كۆتایی هاتنی قۆناغه جیاجیاكانی ئه‌م به‌ندی 140 دا به‌كارنه‌هێنرا كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئاسایـیكردنهوه، ئاماركردن و ڕیفراندۆمه‌كه‌ش له به‌ندی 140 دا واده‌ی بۆ دیاركراوه ئه‌مانه له دهمێـكدایه كه هه‌ندێـكیش هه‌ن ڕایان وابووه دانانی به‌ندی 140 له ده‌ستوری عێراقدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشـنده بووه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن نابێت زهویـیهك، مافێـك كه هی خۆته بیخه‌یته ڕاپـرسـیـیهوه. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دواخستنی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی بۆ شه‌ش مانگی تر په‌سه‌ندكرد.
ئه‌م دواخستنه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك كراوه؟ ئه‌و پـێشـنیازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چی تێـدایه وا له په‌رله‌مان بكات بیخاته به‌رده‌می ئه‌و بڕیاری دواخسـتنه؟
لێـره‌دا جێی خۆیه‌تی بـپـرسـین ئه‌م بڕیاری دواخسـتنه بۆ شه‌ش مانگی تر چ جۆره كاریـگه‌ریـیه‌كی ده‌بێت و پـرۆسه‌ی نوێی ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی كوردی بۆ جێـبه‌جێـكردنی چی ده‌بێت و ئایا كورد له عێراقدا كارتی فشـارخستنه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی هه‌یه بۆ جێـبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان و سـكرتێری حزبی سـۆشـیال دیموكراتی كوردسـتان.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.