حكومه‌تی پاكستان ده‌ڵێت تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده له پـشتی كوشتنی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان خاتوون بێنه‌زیر بۆتۆ بوونه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌واد چیما ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت حكومه‌ت زانیاری نهێنی تۆماركردووه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده به‌یتوڵـڵا مه‌حسود سه‌باره‌ت به كوژرانی خاتوون بێنه‌زیر بۆتۆ پـیرۆزبایی له تێرۆریستان ده‌كات.
مه‌حسود یه‌كێـك له هه‌ره ڕێبه‌رانی ناسـراوی میلیشـیاكانه كه حكومه‌تی پاكستان به دوایدا ده‌گڕێت و باوه‌ڕ وایه بنكه‌ی له هه‌رێمی وه‌زیرستان بێت كه له سـنووری ئه‌فغانسـتانه.
چیما گوتی هه‌ر ئه‌و میلیشـیایانه‌ی ئه‌لقاعیده به‌رده‌وام كاربه‌ده‌سـتانی باڵای پاكسـتان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی له‌شـكری و هێزه‌كانی زانیاری نهێـنیـیان كردۆته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه ناسه‌قامگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه فیلمێـكی دوایـین كاته‌كانی ژیانی خانمی بۆتۆی نیشـان دا، له كاتێـكدا له نێو ئۆتۆمبیلی زرێـپـۆش ڕاوه‌سـتاوه و ده‌ستی له پـشتیوانانی خۆی ڕادهوهشـێـنێت دوای ئه‌وه‌ی له ههڵـمهتێـك به مه‌به‌ستی هه‌ڵـبژاردندا به‌شـداری كرد.