كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژراون و 64 ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌شـڵێن ژنێـك و منداڵێـك له نێو كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدان كه له ناو بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغدا ڕوویدا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق 5 میلیتانیان كوشـتووه و 14 گومانباریشـیان ده‌ستگیركردووه.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكر ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌كانی كه له شـارۆچكه‌ی موقدادیـیه ئه‌نجامدراوه ئه‌مانجی ئه‌و تۆڕانه بووه كه ده‌ستیان له چه‌ندین شه‌ڕ و پـێـكداداندا هه‌بووه كه له دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه. له‌شـكر ده‌شڵێت هه‌روه‌ها چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیش له سه‌لمان پاك و سـامه‌ڕا و به‌غدا ئه‌نجامدراوه.