كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی تایله‌ند ده‌ڵێن ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشتیمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نیشـانی ئه‌دات لایه‌نگرانی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌كارخراو
تاكسین شینه‌واترا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی زۆرینه پـێـكبهێنن.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵـبژاردن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند پارتی هێزی گه‌ل 233 له كۆی 480 كورسی په‌رله‌مانیان برده‌وه. پارتی دیموكراسی ڕكابه‌ر به پله‌ی دووهه‌مین بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی 165 كورسی، له كاتێـكدا پارتی چارتی تایله‌ند پله‌ی سێهه‌مین و 37 كورسیـیان به‌ده‌سـهێنا.
به‌ڕێز تاكسـین له وته‌یه‌كدا له هۆنگ كۆنگه‌وه له كاتی چاودێریكردنی هه‌ڵـبژاردنه‌كان به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به نیازه له سـه‌ره‌تای مانگی دوو بگه‌ڕێته‌وه تایله‌ند.
به‌ڵام تاكسین ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌ڕاشه‌وه ئه‌وا به‌نیازه خۆی دوره‌په‌رێز له سـیاسه‌ت ڕابگرێت. ده‌شـڵێت خوازیاره بێ گوناهی خۆی له تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی بسه‌لمێنێت كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پـێی تاوانباركرابوو.