كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له پارێزگای نائارامی دیاله‌ی باكوری به‌غدای پایته‌خت بۆسه‌یه‌كیان بۆ ئۆتۆبوسـێـك ناوه‌ته‌وه و 14 سه‌رنشینی ناویان
ڕفاندووه كه ژن و منداڵیان له نێودایه.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت چه‌كداره‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه له خاڵـێـكی پـشـكنینی سـاخته‌دا ئۆتۆبوسـه‌كه‌یان ڕاگرتووه و كه‌سـانی ناویان ڕفاندووه.
هه‌ر له عێراق و له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له میانه‌ی چه‌ند كرده‌یه‌كی له‌شـكریدا كه تیایاندا چه‌كدارانی تۆڕی قاعیده‌یان له ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق كرده ئامانج 10 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌ستگیركردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵـمه‌ته له‌شـكریـیه‌كان به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت له كرده له‌شـكریـیه‌كانی به‌غدای پایته‌ختدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمان تێرۆریسـتێـكی گومان لێـكراویان ده‌ستگیركردووه كه‌وا بڕوا ده‌كرێت كه‌سه‌كه په‌یوه‌ندی به تۆڕی تێرۆریستی ده‌ره‌كی هه‌بووبێت و هه‌روه‌ها دابینكه‌ری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش بووبێت، هه‌روه‌ها كه‌سێـكی تریان ده‌ستگیركردووه كه ئه‌ویش گومانی لێـده‌كرێت ڕابه‌رێـكی گروپـی ناسـراو به ئه‌نسـار ئه‌لئیسلام بێت و به‌رپـرسـیاری میدیا و هه‌ڵمه‌ته‌كانی پـرۆپاگه‌نده‌ی گروپی ناوبراو بووبێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌نسـار ئه‌لئیسلام گروپـێـكی ئیسلامی ڕادیكاڵی بنكه له عێراقه.