سه‌رئه‌نجامی بنكه‌كانی ده‌نگدان له یه‌كه‌مین هه‌ڵـبژاردنی نیشتیمانیدا هه‌ر له كاتی كوده‌تا له‌شـكریـیه‌كه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له تایله‌ند وا نیشـان ده‌دات هاوپه‌یمانی
ڕێبه‌ری لادراو تاكسین شینهواتره زۆربه‌ی نیشتنگه په‌رله‌مانیـیه‌كانی بردۆته‌وه.
به‌ڵام ده‌نگدانه‌كانی دوو ئاژانسی ده‌نگ وه‌رگرتنه‌كانی تایله‌ند جیاوازن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌لی زۆربه‌ی بێ چه‌ند و چوونی 480 نیشـنگهی خۆاره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنابێت.
سه‌رئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان له لایه‌ن زانكۆی ئهسـسهمشنهوه 202 نیشتنگه‌ی به پارتی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌لی سه‌ر به تاكسین داوه له كاتێـكدا زانكۆی ڕهجهبهات 256 نیشتنگه‌ی پـێداون.
گه‌ره‌ترین بلۆك له ناو په‌رله‌ماندا وا دیاره سه‌ر به پارتی دیموكراتبێت كه گه‌وره‌ترین گروپی ئۆپـۆزیسـیۆنبوونه له‌و ده‌مه‌ی تاكسین له‌سه‌ر كاربووه.
بیروڕا وه‌رگرتنه‌كانی پـێش هه‌ڵـبژاردن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ پارتێـك به ڕوونی زۆرینه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.