كاربه‌ده‌ستێـكی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ئێران پـشتیوانی خۆی بۆ چه‌كدارانی شیعه له عێراق ڕاگرتووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێرشی بۆمبی به‌هێز و پـێشـكه‌وتووی
سه‌ره‌ڕێ له‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌یدا له زاری كاربه‌ده‌ستی باڵای وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌یڤد سـاته‌رفێـڵد بڵاویكرده‌وه كه‌وا ئێران له سه‌ر ئاستی هه‌ره بڵند بڕیاری داوه هاوكاری چه‌كدارانی شیعه ڕابگرێت.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه سـاته‌رفێـڵد گوتی بۆی هه‌یه هێنانی بۆمبی لاڕێ له ئێرانه‌وه بۆ عێراق به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام به‌كارنه‌هێنانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێرشـه‌كان به شـێوه‌یه‌كی گشـتی ده‌بێت په‌یوه‌ندی به بڕیارێـكی سـیاسی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری باڵـیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ چوارهه‌م گه‌ڕی دانوسـتاندنی نێوان كرۆكه‌ر و باڵـیۆزی ئێران له عێراق.