له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی شوێنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی له باكوری عێراق بۆردومان كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هێرشی سێهه‌می توركیا كه له ماوه‌ی كه‌متر له
هه‌فته‌یه‌كدا له‌ودیو سـنووره‌وه ئه‌نجامی بدات.
له‌شـكری توركیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا گوتی بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه نزیكه‌ی نیو كاتژمێری خایاندووه، وه پاشـان تۆبخانه‌كانی هه‌ر له ناو توركیاوه ده‌ستیان به تۆپـباران كردووه. به‌یانـنامه‌كه ده‌شڵێت هێرشی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان به‌رده‌وامده‌بێت، وه ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵـداوان تێـده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ بوارێـكیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شـكری توركیا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری توركیا ڕۆژی شه‌ممه گوتی به سه‌دان له سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له‌م كردووه له‌شـكریـیانه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌دا كوژراون. به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ده‌مڕاسـتێـكی هێزی ئاسایشی كوردی عێراق هێرشه‌كه‌ی پـشتڕاست كرده‌وه و گوتی هێرشه‌كان زۆربه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه به درێژایی سـنوور له‌گه‌ڵ توركیایدا چۆڵ كراون.