سه‌رۆك بوش له وتاره ڕادیۆیـیه هه‌فتانه‌كه‌یدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێسمسه‌وه ڕێز و سـتایشی خۆی بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا و خێزانه‌كانیان ده‌ربڕی.
هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
سه‌رۆك بوش وتاره‌كه‌ی كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێسـمس بوو به‌م وتانه ده‌سـتیپـێـكرد:
" چه‌ند ڕۆژێـكمان بۆ كرێسـمس ماوه له كاتێـكدا خه‌ڵـكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه له
ده‌وری داری كرێسـمس كۆده‌بنه‌وه، پـیاوان و ژنانی سه‌ربازی ئێمه، ده‌ریاوانان، سه‌ربازانی به‌شی ده‌ریایی و مارینز و پاسه‌وانانی ده‌ریای وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه ئه‌م جه‌ژنه دور له ماڵه‌كان و ئازیزانیان تێـپه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا پـێـخۆشـحاڵه و خاوه‌ن ڕێزیشه كه ژنان و پـیاوانی ئه‌وتۆی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پـشتگیری له ئازادیمان بكه‌ن به‌ره‌و پـێش ده‌چن و ئێمه له ئاسـتی دوژمنان به سـه‌لامه‌ت ده‌پارێزن. ئێمه ڕێز له بوێری ئه‌وان و خۆبه‌ختكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركیان ده‌گرین، ئێمه بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌وان ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وان له هه‌ر كوێـیه‌ك خزمه‌ت ده‌كه‌ن هیوادارین كرێسـمسـیان لێ پـیرۆزبێت."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش له درێـژه‌ی وته‌كانیدا بۆ ڕێزگرتن له بنه‌ماڵه‌كانی له‌شـكریدا گوتی:
" هه‌روه‌ها ئه‌مریكا پـێخۆشـحاڵ و خاوه‌ن ڕێزیشه كه بنه‌ماڵه‌كانی له‌شـكری وای هه‌ن خوازیاری خۆبه‌ختكردنن بۆ وڵاته‌كه‌مانن، هه‌زاران ژن و مێرد، دایكان و باوان، كوڕان و كچـانی ئه‌و بنه‌ماڵانه له له‌شـكردا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. بۆ گه‌لێـك له‌وان خزمه‌ت به‌و مانایه‌یه كه بارگه و بنه‌یان تێـك ده‌نێن و له ماوه‌ی كورتدا شوێنی خۆیان ده‌گۆڕن و یان له وڵاتێـكی تردا بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ژین، وه یان له كاتێـكدا له دوره وڵات خزمه‌ت ده‌كه‌ن له بنه‌ماڵه‌كانیان دور ده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌م كرێسـمسه گه‌لێـك له‌و بنه‌ماڵانه له كاتی شێوخواردنی شه‌وه بیر له ئازیزانیان ده‌كه‌نه‌وه كه به قه‌د نیوه‌ی جیهان لێـیان دورن. ئه‌و بنه‌ماڵانه هه‌موویان له لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانه‌وه پـێویسـته ڕێزیان لێ بگیرێت و بۆیان بـپاڕێنه‌وه."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كه ئاماژه‌ی به بنه‌ماڵه‌كانی له‌شـكری كرد گوتی هه‌ندێـكیان یارمه‌تی به ئازیزانیان ده‌كه‌ن كه برینه‌كانیان سـاڕێژ بـبێته‌وه كه له شه‌ڕدا برینداربوونه. سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و بنه‌ماڵانه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی هیوا و هێز و توانا بۆ برینداره‌كانن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ڕێزیشی له‌و بنه‌ماڵانه گرت كه ڕۆڵه‌كانیان له شه‌ڕدا گیانیان له ده‌ستداوه.
" بنه‌ماڵه‌كانی له‌شـكری ئێمه له ئاكامی ئه‌و ئازیزانه‌ی له شه‌ڕدا گیانیان له ده‌سـتداوه ئازاریان چـێشـتووه. له‌م كرێسـمسـه‌دا جێـگای ئه‌وان له دڵـماندایه، ئێمه بۆیان ده‌پاڕێنه‌وه."
له كۆتایی سه‌رۆك بوش سوپاسی هه‌موو یه‌ك یه‌كی وڵاتیانی ئه‌مریكای كرد كه له ڕێـگای نامه یارمه‌تی و هه‌روه‌ها پاڕانه‌وه بۆ له‌شـكر پـشتیوانیان له سه‌ربازان كردووه.