له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 6 گومانباریان ده‌سـتـگیركردووه و ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی دارایی و پـرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق
په‌كخسـتووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا هاتووه ئه‌و گومانبارانه ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسـیۆنێـكدا له به‌غدا و شـاری موسـڵی باكوری عێراق ده‌ستگیركراون.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه پـۆلیسی عێراق گوتی له هێرشـێـكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر خاڵێـكی پـشـكنینی پـۆلیس و له‌شـكری عێراقی له ڕۆژئاوای به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 1 كه‌س كوژراوه و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌ی ڕۆژی شه‌ممه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ له نزیـك نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی باشوری به‌غدا 5 هاوڵاتی سـڤیل برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازێـكی ئه‌مریكایی كوژاروه و 11 ی دیكه‌ش برینداربوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بـۆمب له پاڵ ماشـێنه‌كانیان له شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق.