كاربه‌ده‌ستانی به‌لژیـك ده‌ڵێن باری ئاسایش توند بووه دوای ئه‌وه‌ی 14 گومان لـێـكراو گیراون كه پـلانیان هه‌بوو ئه‌ندامێـكی ئه‌لقاعیده له گرتووخانه ده‌رباز بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی گومان لێـكراوه‌كان له هروژمێـكی پـۆلیس سه‌رله‌به‌یانی گیراون. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وان پـلانیان دانا نزار ترابلسی له گرتووخانه ده‌رباز بكه‌ن ئه‌وه‌ش له ڕێـگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاربهێنن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وان ئاگاداری هیچ پـلانێـكی تر نینه كه ئه‌م گروپه پـلانیان بۆ دانابێت.
به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وان له ماوه‌ی پـشوودانی وه‌رزیدا كه جه‌ماوه‌رێـكی زۆر ده‌بێت پارێزگاری وه‌به‌رچاو ده‌گرن و ئاسایشـیان له‌سه‌ر ئیزگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كان و دوكانه‌كانی گه‌ڕه‌ك زیاتر كردووه.
ترابلس له گرتووخانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پـلانی بووه له به‌لژیـك هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رێت كه سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ی لێ نیشته‌جێن.