كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتان ده‌ڵێن له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له میانه‌ی نوێژی جه‌ژنی قورباندا له مزگه‌وتێـكی ناوچه‌ی نائارامی باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه به لایه‌نی كه‌م 50
كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ده‌یانی دیـكه‌ش له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا برینداربوون كه له مزگه‌وتی ناو كۆمه‌ڵه نیشته‌جێ و خانووه‌كانی وه‌زیری پـێشووی ناوخۆ ئه‌فتاب شێرپاو له چارسادادا ڕوویداوه-- ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی سه‌رسنووری باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه.
پـۆلیسی خۆجێی ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌كه له ڕیزی نوێژكه‌رانی پـشت شـێرپاو خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا شـێرپاو به‌بێ زیان ڕزگاری بوو.
سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و هێزه‌كانی ئاسایش و موخابه‌راتی ڕاسـپارد به دوای پـیلانگێڕانی هێرشه‌كه بگه‌ڕێن.
شـایانی باسه ئه‌مه دووهه‌م هه‌وڵه ده‌درێت بۆ كوشتنی شـێرپاو، كه به هاوپه‌یمانێـكی موشـه‌ڕه‌ف ناسـراوه و خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كانی مانگی داهاتوو كاندید كردووه. شـێرپاو له هێرشـێـكی دیكه‌ی خۆكوژیدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی له چارسادا له مانگی چوار برینداربوو.