Accessibility links

كه‌مال بورقای ده‌رباره‌ی وتووێـژه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دوێت


سه‌باره‌ت به‌ وتووێـژه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ پـێناو به‌ ئه‌ندامبوونی له‌و یه‌كێـتیـیه‌، هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌مال بورقای، نووسه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری كورد سـازكردووه‌.

كه‌مال بورقای ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك وڵات و كه‌سایه‌تی ئه‌وروپایی هه‌ن نایانه‌وێت توركیا بـبێت به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه‌ ده‌ڵێن توركیا ده‌توانێت بـبێت به‌ شه‌ریكێـكی به‌ ئیمتیاز. كه‌مال بورقای ده‌شڵێت هۆكه‌شی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ نیـیه‌ به‌ڵـكو له‌ پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ و له‌وه‌ ده‌ترسـن به‌ سه‌دان هه‌زار و یان به‌ ملیۆنان كه‌س له‌ توركیاوه‌ بۆ كاركردن به‌ره‌و وڵاته‌كانیان بڕۆن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG