سه‌رۆكی دادپـرسه گشتیـیه‌كانی ئه‌فه‌ریكای باشور ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی ئه‌وتۆی به ده‌سته‌وه‌یه كه جاكۆب زۆمای سه‌رۆكی نوێی پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فه‌ریكا به
گه‌نده‌ڵی تاوانبار بكات.
مۆكۆتیدی مپـشی بریكاری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دادپـرسـانی وڵات ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌كی ئه‌فه‌ریكای باشور باسی له‌م مه‌سه‌له‌یه كرد.
زۆما دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به ڕێـبه‌ری نوێی پارتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌فه‌ریكای باشور هه‌ڵـبژێرا و ده‌سـه‌ڵاتی پارتیـیه‌كه‌ی له سه‌رۆك ثابۆ مبه‌كی وه‌رگرت.
به‌ڕێز مبه‌كی زۆمای له سـاڵی 2005 له پـۆستی جێـگری سه‌رۆك ده‌ركرد به‌هۆی به‌رتیل وه‌رگرتن له ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی چه‌كی حكومه‌تدا. هه‌رچه‌ندێـكه تۆمه‌ته‌كه له دوایدا به‌لاوه‌نرا.
هه‌روه‌ها زۆما به تۆمه‌تی ته‌عه‌دا لێـكردنی جنسی سـاڵی پار تاوانباركرا.
هه‌ڵـبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی پارتیـیه‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌یكاته پـێشـبڕكێـكه‌رێـكی به‌هێز بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مبه‌كی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سـاڵی 2009 دا.