ڕاپـۆرتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی ئاستی توند و تیژیـیه‌كان له
عێراق له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا دابه‌زیوه، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا هه‌نگاوی پـێویستی له بواره‌كانی سـیاسی و ئابوری وڵاته‌كه‌دا نه‌ناوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت باری ئاسایش تا ڕاده‌یه‌ك باشبووه و ئێسـتا پـێویسته هێزه سـیاسیـیه‌كان و سه‌ركرده‌كان و پـیاوه ئاینیـیه‌كان و كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌كه له نێوان خۆیاندا ڕێـكـبكه‌ون.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.