ڕاپـۆرتێـكی نوێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی توندوتیژی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو، حكومه‌تی عێراق
له‌سه‌رخۆ بووه بۆ هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی پـێویستی سـیاسی و ئابوری بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئاسایش.
ڕاپـۆرتی پـنتاگۆن له‌مه‌ڕ پـێشوه‌چوون له عێراق كه هه‌ر سێ مانگ جارێـك بڵاوده‌بێـته‌وه ده‌شڵێت هێزه‌كانی عێراقی به ژماره و توانا زیادبوونه، به‌ڵام هێشتاش پـشتیان به ئه‌مریكا به‌ستووه بۆ ڕاهێنان و یارمه‌تی لۆجسـتیـكی.
ڕاپـۆرته‌كه هۆشـداری ده‌دات كه ئێرانیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕاهێنان و پـشتیوانیدان به هێزه‌كانی میلیشـیای شیعه له عێراق. هه‌رچه‌نده ڕوونی نه‌كردۆته‌وه ئایا ناردنی چه‌كی ئێران به تایبه‌تی بۆمبی لاڕێـگای كوشـنده كه‌مبۆته‌وه یان نا.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشتریش گوتبووی ئێران سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕاهێنان و دابینكردنی خه‌رجی بۆ كۆمه‌ڵانی یاخیبووان بووه. ئێرانیش حاشـای له‌و تاوانانه كردووه.