یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سـازكردووه.
یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت زیاتر خه‌ڵـكی سڤیل پـێوه بووه، زیاتر له 15 گوند زیانی پـێـگه‌یشتووه به‌ڵام به هه‌مووی 3 تا 4 باره‌گای په‌كه‌كه پـێوه بووه. ده‌شڵێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ڕێـگه به ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردستان نادات سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، وه ده‌ڵێت زیاتر له 3 نه‌خۆشـخانه و 4 قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و زیاتر له 60 ماڵ له گونده‌كان به‌ركه‌وتووه و زیانی پـێـگه‌یشتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.