جه‌بار یاوه‌ر ده‌مڕاستی فه‌رمانده‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی كوردسـتان له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی
گوندنشینه‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌یانی له ترسی بۆردومانه‌كان گونده‌كانی خۆیان چۆڵـكردووه و زۆر به ترس و له‌رزه‌وه ڕوویان كردۆته ناوچه‌كانی ڕانیه و ده‌وروبه‌ری و ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌مووی به‌جێهێشتووه و ته‌نها به سه‌ڵتی ده‌رچوون. پاشـان جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت به‌پـێی هه‌ندێ ده‌نگوباس یه‌كێـك له شـوێنه بۆردومانكراوه‌كان خوێـندنگه‌یه‌كی گه‌ره بووه كه تازه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ منداڵان و خوێندكارانی ئه‌و ناوچه‌یه دروستیكردبوو و بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ بكرێـته‌وه بۆردومانكراوه و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا خاپـور و ته‌خت كراوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.