ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR ده‌ڵێت سێ لـێـكۆڵینه‌وه‌ی نوێ ده‌ریخستووه كه زۆر له په‌نابه‌رانی عێراقی له سوریا و ئوردون و لوبنان ده‌ژین زۆر كه‌م
له توانایاندایه پـێـداویستیـیه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن و هه‌ندێ جار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری زۆر سه‌خت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت زیاد له دوو ملیۆن عێراقی له وڵاته‌كه ڕایانكردووه و له ژیانێـكی زۆر ناخۆشـدا ده‌ژین. ئه‌و ده‌ڵێت یه‌كێـك له لـێـكۆڵینه‌وه‌كان نیشـان ده‌دات زۆربه‌ی ئه‌و 3500 په‌نابه‌ره‌ی له سوریان كه له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه ڕایانكردبوو ئێستا پاره‌یان پێ نه‌ماوه.
وته‌بێژی ئاژانسه‌كه به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند له سه‌دا 10 ی منداڵانی ئه‌و خێزانانه‌ی له سوریان كار ده‌كه‌ن، وه لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوشـێوه‌ش له لوبنان ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێت له سه‌دا 80 ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی له لوبنانن به نایاسایی چوونه‌ته وڵاته‌كه‌وه و ڕووبه‌ڕووی زیندانیش ده‌بنه‌وه.