سه‌رۆك كۆماری پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت وه‌ك دوایـین ڕێـگه‌چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاری وڵات له كاولبوون، ده‌ستوری جێـگای ده‌مه‌ته‌قێی ته‌نگه‌تاوی به سه‌ر وڵات‌دا سه‌پاند.
به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت پـیلانێـك له لایه‌ن كه‌سـانی نه‌ناسـراوه‌وه داڕ‌ێژرابوو بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دیموكراسی لابدات.
ڕێبه‌ری پاكسـتان سـۆزی داوه كه هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئازاد، ڕه‌وا و به ڕوونی به ڕێوه‌بچن. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م وتانه‌ی له ماوه‌ی وتارێـكی سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا گوت به چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی ده‌سـتوری ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌ر وڵات هه‌ڵـگرت كه له سێی مانگی ڕابردووه‌وه له گۆڕێ‌دا بوو.
سـیاسه‌توانانی ئۆپـۆزیسـیۆن و چاودێرانی به‌شی هه‌ڵـبژاردن گوتوویانه هه‌نگاوی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف هه‌ر پـێشتر هه‌ڵـبژاردنه‌كانی به قازانجی پـشتیوانانی خۆی ئاماده‌كردووه. هه‌ندێ پارتی بـچوكیش به نیشـانه‌ی ناڕه‌زامه‌ندی له هه‌ڵـبژاردندا به‌شـداری ناكه‌ن به‌ڵام دوو پارتی سه‌ره‌كی ئۆپـۆزیسـیۆن گوتوویانه له ده‌نگداندا به‌شـداری ده‌كه‌ن.
پـێشتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه دادوه‌ری گشتی پاكسـتان به ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كه مافی تاكه كه‌سـی ڕاده‌ربڕین سه‌رله‌نوێ وه‌به‌رچاو ده‌گیرێت و هه‌ندێـك به‌ربه‌سـتكردنی میدیاش هه‌ڵـده‌گرن.
ڕۆژی هه‌ینی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له دوایـین كاتدا ئاڵوگۆڕی له ده‌سـتوردا پـێـكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات قانونی بكات و ڕه‌قیبانیشی بێ ده‌نگ بكات. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ی ده‌ستوریش ئه‌مانه‌ی قانونیـیان ڕاگه‌یاندووه كه زۆریان هێنابوو چه‌ند قازی خانه‌نشـین بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوری ته‌نگه‌تاویـیان په‌سه‌ند نه‌كردبوو و هه‌روه‌ها هێنانه گۆڕی ڕێوشوێنی هه‌ڵـبژاردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به دوو خول.