له 10 ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردسـتان یاسایه‌كی نوێی له‌سه‌ر ڕێـكخسـتنی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا په‌سه‌ندكردووه كه بۆته هۆی نیگه‌رانیـیه‌كی زۆر گه‌وره له ناو ڕۆژنامه‌نووسـاندا و به تایبه‌تی مه‌ردومی كوردسـتان به گشـتی به‌هۆی ئه‌و به‌ند و مه‌رجانه‌ی كه تیایدا هاتووه، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له په‌یڤ و وشه‌ی ئازاد و بیروڕا ده‌ربڕین ده‌یبینن. له سـایه‌ی ئه‌م یاسا نوێـیه‌دا ڕۆژنامه‌نووسـان ئایندهی خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن و پانتای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد بهرتهسـك ده‌كاته‌وه.
بێـگومان كۆمه‌ڵـگا و وڵات به‌بێ دیموكراسی، به‌بێ ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد، به‌بێ ده‌زگا سهربهخۆیـیهكانی ڕاگه‌یاندن به‌ره‌و پـێش ناڕوات. ئه‌گه‌ربێت و به‌م شێوه‌یه ڕێـگه له ڕۆژنامه‌نووسـان وه‌ها توله باریك و تهسـك بكه‌ینه‌وه، سبه‌ی مه‌ترسی له داخستنی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه سه‌ربه‌خۆكانیش هه‌یه و به دووریش نیـیه وه‌كو وڵاتانی ناوچه‌كه ماڵپه‌ڕه‌كانیش فلته‌ر بكرێن.
كوردسـتان كه بۆ ده‌یان سـاڵه هه‌موو جۆره جه‌ور و سته‌م و سیسـتیمی نادیموكراسی كێشـاوه، سـاڵههایه سه‌دان له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسـانی زیندانی و یاخود له‌سێداره دراون ئه‌بێت له‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵانه كه‌ڵـك وه‌رنه‌گرێت و سـنوور بۆ هه‌ره ڕووناكبیرترین كه‌سـان دابنێن.
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووسـان و په‌یڤی ئازاد و داموده‌زگا سهربهخۆیـیهكان ڕۆڵی چاو‌دێر له ههڵـسوكهوتی به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵاته‌كه نه‌بینن، به‌س كێ ده‌توانێت؟ ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردسـتان پاشهگهزه له دیموكراسی؟ هه‌نگاوێـكی به‌رو دوایه له‌وه‌ی كوردسـتان نه‌ك ته‌نها نموونه‌ی دیموكراسیـیه له عێراق به‌ڵـكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
بۆ لێـكۆڵینه‌وه له ڕه‌وایی و سهرئهنجامهكانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره كه هێشـتا ماوه سه‌رۆكی هه‌رێم كوردسـتان به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی واژوی بكات، هاوكارمان جانی دیلان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، وه‌زیری ڕۆشـنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان.
مهم بورهان قانع، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.