په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رنووسه‌ری ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه و گۆڤار له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ڕادیۆی نه‌وا ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به پـرۆژه یاسـای
ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ربڕی و له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانیان كردووه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و پـرۆژه‌یه ئیمزا نه‌كات.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌شڵێت هه‌روه‌ها ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشـتیمانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وانیش هه‌مان داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه.
ڕۆژی هه‌ینیش له شـاری سـلێمانی و له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی هه‌ندێـك ڕۆژنامه‌وانی بێ لایه‌ن كه نزیكه‌ی 200 كه‌س ده‌بوون له سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیان ئه‌نجامداوه و تیایدا ئه‌وانیش ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به پـرۆژه یاسـاكه نیشـان داوه و هه‌روه‌ها داوای ئیمزا نه‌كردنی ده‌كه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.